هەواڵ

کاکەمین نەجار: دەکرێت لە حکومەتی نوێدا موراعاتی یەکێتی بکەین


بزاڤـــ:

کاکەمین نەجار ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێوەری هەڵبژاردن مامەڵە لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتدا دەکەن، بەڵام دەکرێت موراعاتی یەکێتی بکەن و لە بەشی خۆیان پۆستی زیاتری پێبدەن.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا، کاکەمین نەجاری باسی لەوەکردووە، ناکرێت پارتی ٤٥ کورسی هەیە، حیزبێکی وەک گۆڕان ١٢ کورسی هەیە هەمان بەشداری هەبێت، بەڵام سەبارەت بە یەکێتی حسابی خەبات و ماندوبوونیان دەکەن، دەکرێت"موڕاعات" یان بکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری سیاسی دەچێتەوە لای مەسعود بارزانی، چونکە "مەرجەعە" و شت بەبێ ئەو ناکرێت لەکوردستان بەڵام جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان هەیە لەکوردستان هەریەک کاری خۆی دەکات، بەڵام مەسعود بارزانی وەک کەسێکی سیاسی و "مەرجەع" و  "موتابع" و ئاگادار دەبێت.

وتیشی "وەکو مەرج مەرجمان نییە، چونکە ئەوانەی لەهەڵبژاردن دەنگیان هێناوە دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن ئێمەش پێمان باشە بەشداری بکەن دەمانەوێت حکومەتێک پێکبهێنین حکومەتی زۆرینە بێت ئەمە نەک وەک مەرج بەڵکو پێمان باشە ئەوانەی بەشداری حکومەت دەکەن شان بدەنە بەر بەرپرسیارێتی نەک وەک جاری پێشوو لەنیوەی ڕێگا بەجێمان بهێڵن".

روونیشیکردەوە، ناکرێت بێنە ناو حکومەت و پێیەکیشیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت چونکە خەڵكێک ئەگەر هاتە ناو حکومەت دەبێت "تەحەمولی مەسئولیەت" بکات.


‌‌‌
12/4/2018 11:47:37 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ