هەواڵ

بۆ رێگریكردن لە رووداوی نەخوازراوی ئاگركەوتنەوە ​لە سلێمانی لیژنەیەک پێکهێنرا


بزاڤـــ:

بۆ رێگریكردن لە رووداوی نەخوازراوی ئاگركەوتنەوە و گرفت و كەموكورتییەكانی سیستمی كارەبا، قایمقامی سلێمانی

 لیژنەیەکی بەدواداچونی پێکهێنا.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەکە بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو شێوێنانەی کە مەرجەکانی سەلامەتیان نیە و و خاوەنی دوكانەكان لە كەموكورتی و سەرپێچیەكانیان ئاگادار دەكاتەوە و پابەندیان دەكات بە جێبەجێكردنی مەرج و رێوشوێنەكانی سەلامەتی.

ئەوەشی ڕاگەیاند، دوكانەكانی نێو بازاڕی سلێمانی لە ئاستێكی پێویستدا نیە و لە زووترین كاتدا لیژنەکە گرفتەكانی سیستمی كارەبا و بەرگری شارستانی چارەسەر دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی چەند رۆژێك مۆڵەت دەدرێتە خاوەنی ئەو شوێنانە و پێویستە پەلە بكەن لە چارەسەركردنی گرفتەكانیان بەتایبەت راكێشانی وایەری كارەبا كە هیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نیە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، ئامانجیان لەم  كارە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران و رێگریكردنە لە رووداوی ئاگركەوتنەوە  و كارەساتی نەخوازراو.

 هەر لە کۆنفراسە رۆژنامەوانیەکەدا بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە هەوڵی تەواودان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان  و داواشی لە دووكانداران و كاسبكاران كرد پابەندی مەرج و رێوشوێنەكانی سەلامەتی بن.

 لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە بازاری لەنگەی هەولێر و قەیسەری کەرکوک کەوتەوە و بەوهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار دوکان سوتاون بەوهۆیەوە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.


‌‌‌
12/3/2018 3:46:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ