هەواڵ

لە بەریتانیا سێ کورد بە تۆمەتى کوشتن دەستگیرکران


بزاڤـــ:

پۆلیسى بەریتانیا لێکۆڵینەوەى لە رووداوى کوژرانى کچێک دەستپێکرد، بەو هۆیەشەوە سێ کورد دەستگیردەکرێن و پێنج تۆمەتى کوشتنیان دەدرێتەپاڵ و رووبەرووى دادگا دەکرێنەوە.

رۆژنامەى"میترۆ" بڵاویکردەوە، "لیا ریک" کچێکى تەمەن ١٨ ساڵ، لە ١٥ى شوباتى رابردوودا، نامەیەک بۆ دایکى کە ناوى" جوان"ە دەنێرێت و تەئکید دەکاتەوە گەیشتوەتە ماڵى "شاین راجوبێر"ى هاوڕێى، تەمەن ١٧ ساڵ.

دواى ناردنى نامەکە بە دوو خولەک، یەکسەر ئەو ماڵەى کە  لیا چووەتە ناوییەوە دەتەقێتەوە، لیا و شاینى هاورێى و دایکى شاهین و دووکەسى تر دەکوژرێن.

بە پێى ئەو لێکۆڵینەوانەى کە دەسەڵاتدارانى شارى لیستەر لە ناوەڕاستى بەریتانیا کردویانە، دایکى لیا لە کاتژمێر ٦:٥٩ خولەکى ئێوارە نامەیەکى پێگەیشتوە، ماڵەکە لەکاتژمێر ٧:٠١ خولەک تەقیوەتەوە.

دایکى لیا دەڵێت، کچەکەى پێیوتوە دەڕوات بۆ ماڵى شاین و ئەوەشى وتوە"لیا" بۆ هەر شوێنێک رۆیشت بێت نامەیەکى بۆ ئەو ناردوە.

لیا لە ساڵى ٢٠١٧ ەوە لەگەڵ شاین پەیوەندى هەبووە، مامۆستاى چاودێرى تەندروستى وکۆمەڵایەتى بووە لە پەیمانگاى لۆبۆرۆ، ژیانى سروشتى بووە تا ئەو کاتەى ئەو ڕووداوەى بەسەر دێت.

پۆلیس هەریەک لە ئارام کورد، ٣٤ ساڵ و ئەرکان عەلى، ٣٧ ساڵ و هاوکار حەسەن ٣٣ ساڵى دەستگیرکرد، بەم دواییانەش دادگا پێنج تۆمەتى کوشتن و  کوشتنى هەڵەى دایە پاڵیان، بەڵام ئەوان ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە.

ئەرکان عەلى کە یەکێک لە تۆمەتبارەکانە، هاوڕێى" ڤیکتۆریا ئیجیفلیفا"یە کە تۆمەتى پیلانگێڕى دژ بە ڤیکتۆریاى دراوەتەپاڵ لەگەڵ سوتاندنى بە ئەنقەستى دوکانێک بۆ ئەوەى لە کۆمپانیای بیمەوە قەرەبوو بکرێتەوە.


‌‌‌
12/3/2018 1:01:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ