هەواڵ

ئێران: بەردەوام دەبین لە تاقیکردنەوە و پێشخستنی بەرنامە موشەکییەکانمان


بزاڤــ:

‌وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئێران، لەبارەی تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستی وڵاتەکەی، وەڵامی لێدوانەکانی ئیدارەی ئەمریکای دایەوە و دەڵێت، بەردەوام دەبن لە تاقیکردنەوە و پێشخستنی ئەو موشەکانە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی نزیک لەسوپای پاسدارانی ئێران، ئەبو فازل شیکارچی ڕایگەیاندووە، ئێران بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای بەرگریکردنی، تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام دەدات و چاویان لە بەرژەوەندی ھیچ وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە نییە.

ئەبو فازل شیکارچی ئەوەشی وتووە، بەردەوام دەبن لە تاقیکردنەوە و پێشخستنی ئەو موشەکانە، بۆیە لەو بارەیەوە مۆڵەت لە کەس وەرناگرن.

وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئێران هەروەها ئاشکراشیکرد، پرسی تاقیکردنەوە موشەکییەکان لە دەرەوەی دانوستانەکاندایە و پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانەوە ھەیە.

ئەو لێدوانە دوای ئەوە دێت کە پێشتر مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو، ئێران موشەکێکی مەودا ناوەندی تاقیکردووەتەوە و ئەوەش پێچەوانەی بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.


‌‌‌
12/3/2018 12:06:39 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ