هەواڵ

قەتەر لە رێکخراوی ئۆپیک دەکشێتەوە


بزاڤـــ:

سەعد ئەلکەعبی وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" لە سەرەتای ساڵی داھاتووەوە دەکشێتەوە.

سەعد ئەلکەعبی، ئەمڕۆ دووشەممە(٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٨) وتی، قەتەر لە سەرەتایی ساڵی ٢٠١٩ ەوە لە ئەندامێتی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت کە بە"ئۆپیک" ناسراوە، دەکشێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە "ئۆپیک" دوای پێداچوونەوەیەک ھاتووە بۆ باشکردنی رۆڵی جیھانی قەتەر و دانانی پلانێک بۆ ستراتیژییەتێکی دورمەودا بۆ ئەو وڵاتە.

ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکارى نەوت "ئۆپیک "، لە ساڵی ١٩٦٠ لە بەغداد دامەزراوە لە لایەن (ئێران و عێراق و کوەیت و سعودییە و ڤەنزوێلا و دواتر چەند وڵاتێکی  دیکە هاتنە ناو ئەم ڕێکخراوەوە، وەک ( جەزائیر و لیبیا و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبى و نایجیریا و قەتەر و ئیندۆنیزیا و  ئیکوادۆر و گابوون).

وڵاتانی ئۆپیک لە زۆر بوار لەیەک ناچن و جیاوازیان لە ئاستی گەشەکردنی ئابوورییدا هەیە، سیستمی ئابووری و سیاسى و کۆمەڵایەتییان جیاوازە، تاڕادەیەک توانیویانە کاریگەی لەسەر بازاری نەوتی جیهانى دروست بکەن، ئەوەش بەهۆى  ئەو هاریکارییەى کەلەنێوانیاندا هەیە، دەستیان بەسەر بەرهەمهێنان و بازاڕخستن و دیاریکردنى نرخ و دانانى سیاسەتیکی گونجاو بۆ بەرهەمهێنان، بارەگاى رێکخراوەکە لە ڤییەنناى پایتەختى نەمسایە.


‌‌‌
12/3/2018 12:04:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ