هەواڵ

نوێنه‌رانی كورد سكاڵاكانیان له‌ بودجه‌ ده‌به‌نه‌ لای عادل عه‌بدولمه‌هدی


بزاڤــ:

شیروان میرزا په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنی یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "پێداویستییه‌كان و پشكى هه‌رێم له‌بودجه‌ى 2019دا گرنگه‌ به‌لامانه‌وه‌، به‌ڵام پشكه‌كه‌ هه‌رچه‌ند بێت، نابێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م گفتوگۆكانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم".

شیروان میرزا له‌ دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، گفتوگۆى نێوان هێزه‌ كوردستانییه‌كان و حكومه‌تى فیدرالی و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى ساڵى داهاتو، به‌رده‌وامه‌، پێش چه‌ند رۆژێكیش شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم.

وتیشى "هێزه‌ كوردستانییه‌كان سكاڵاكانیان ده‌به‌نه‌ لاى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران، چونكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌ و له‌میانه‌ى وتارى هه‌فتانه‌شیدا وتى كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم ده‌كات".

به‌بۆچونی په‌رله‌مانتاره‌كه‌، پشكى هه‌رێمى كوردستان نابێته‌ رێگر له‌به‌رده‌م گفتوگۆكاندا، به‌ڵام داواى دابینكردنى مافى موچه‌خۆران و پێشمه‌رگه‌و جوتیاران و به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان ده‌كه‌ن و پێویسته‌ حكومه‌تى عیراقیش رێژه‌یه‌كى گونجاوی بودجه‌ دابین بكات بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پێداویستیانه‌ پڕبكرێنه‌وه‌.

‌‌‌
11/19/2018 11:48:35 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ