هەواڵ

کارمەندانی گرێبەستى کۆمسیۆنی عێراق لە هەولێر گردبوونەوە


بزاڤـــ:

کارمەندانی گرێبەستى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق لە هەولێر گردبوونەوە و داوادەکەن وەک کارمەندی هەمیشە دابمەزرێندرێت.

نوێنەری ئەو کارمەندانە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "ئێمە کە زیاتر لە ٤٢٠ کەسین و  زۆربەمان زیاتر لە سێ ساڵ خزمەتمان هەیە و بە پێی ئەو یاسایەی کە لە پەرلەمانى عێراق دەرچووە دەبێت بکرێینە هەمیشەى بەڵام تا ئێستا ئەو یاسایە جێبەجێنەکراوە".

ڕاشیگەیاند، داواکارین بە پێی دەستور و یاسا مامەڵە لەگەڵ دۆسییەکەمان بکرێت کە دەبێت هەر کارمەندێک دوای یەک ساڵ خزمەتى گرێبەست بکرێتە هەمیشە و دابمەزرێندرێت.

نوێنەری ئەو کارمەندانە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەریش حکومەت دەڵیت بە هۆی بارودۆخی داراییەوە ناتوانێت بمانکاتە هەمیشەیی ئەوا داوادەکەین هەر بە شێوەى گرێبەست بەڵام بە موچەیەکی باشتر لە کارەکانمان بەردەوامبین.



‌‌‌
11/19/2018 11:42:04 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ