هەواڵ

سەعدی پیرە: بۆ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت یەکێتی هیچ مەرجێک قبوڵ ناکات


بزاڤــ:

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیاند، بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان حزبەکەی هیچ مەرجێکی نییە و هیچ مەرجێکیش قبوڵ ناکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە کۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی شاندی پارتی و یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی رایگەیاندووە، "کۆبونەوەی یەکەم بوو له‌پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئەوە بوو ڕێگا و شوێنی پێکەوە کارکردن لەداهاتوو پێكه‌وه‌ دابنێین، بۆ ئەوەبوو کە هەڵەکانی ڕابردوو دوبارە نەکەینەوە و سود لەو هەڵانە وەربگرین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا باس لە یەکلایی کردنەوەی کاندیدانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دەکەن و گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

سەعدی پیرە رەتیکردووەتەوە لە ناو یەکێتیدا ناکۆکی هەبێت لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و رایگەیاندووە، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

دەربارەی مەرج و داواکارییەکانی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاشکرایکردووە، "نە مەرجمان هەیە بۆ بەشداری لە حکومەت، نە مەرجیش لەکەس قبوڵ دەکەین."

لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی پارتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن دەربارە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و لە گەڵ هەر یەک لە یەکێتی و گۆڕان کۆبووەوە.

 لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، کۆبوونەوە فەرمییەکانى پارتى و یەکێتى و گۆڕان زیاتر شکڵین و لەژێرەوە پۆستەکان یەکلایکراونەتەوە.



‌‌‌
11/19/2018 11:37:36 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ