هەواڵ

وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند


بزاڤــ:

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی راگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بەردەوام دەبێت و رۆژانی دووشەممە و چوار شەممە چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەکانیان وەردەگرن.

ئەو سەرچاوەیە راگەیاند، سبەێنێ رۆژی دووشەممە(١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨)، مووچەی ھەریەک لە وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی پشووی رۆژی سێشەممەوە مووچە دابەشناکرێت بەڵام لە رۆژی چوارشەممە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، رۆژی چوارشەممە مووچەی ھەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی و کارەبا و گواستنەوە و پلاندانان و کشتوکاڵ و دیوانی چاودێری دارایی دابەشدەکرێت.

ئاشکراشیکرد، هەر رۆژی چوارشەممە مووچەی هەریەک لە دەستەکانی مافی مرۆڤ و وەبەرهێنان و دەستپاکی و ژینگە، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەزگای مین و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابەشدەکرێت.



‌‌‌
11/19/2018 11:33:31 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ