هەواڵ

یەكەمین دیداری هاتوچۆ لە سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد


بزاڤــ:

بەبەشداری ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و رێكخراوەكانی تایبەتمەند بە سەلامەتی هاتوچۆ و مافی مرۆڤ، یەكەمین دیداری هاتوچۆ بەمەبەستی خستنەڕووی كێشەكانی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، دەستی بەكارەكانی كرد.

لەبارەی دیدارەكەوە، رائید كاروان محەمەد سدیق وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆ و كۆتاییهێنان بە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوە، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە راگەیەنرابو، هەروەها بۆ هەڵوێستەكردن لەسەر گرفتەكانی كەرتی هاتوچۆ و قوربانیانی روداوەكان، ئەو دیدارەیان رێكخستوە.

وتیشی "دیدارەكە وەك هەوڵێكە بۆ كەمكردنەوەی روداوەكانی هاتوچۆ و ئاڕاستەكردنی راسپاردەكانە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان".


‌‌‌
11/18/2018 12:55:37 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ