هەواڵ

خامنه‌یی له‌ دیداری به‌رهه‌م ساڵحدا داوای پاراستنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات


بزاڤـ:

عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە دیداریدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق داوایکردووە  هێزەکانى حەشدی شەعبی بپارێزێن.

سەرچاوە هەواڵییەکانى ئێران بڵاویانکردووە، عەلی خامنەیی کە هێزەکانى حەشدی شەعبی عێراقی بەهاوشێوەی  هێزەکانى بەسیجی ئێران ناوهێناوە و ڕایگەیاندووە، "ئەو هێزانە کاریگەری دیاریان هەبووە لە پاراستنى خەڵکی عێراق و  دەبێت پارێزگارییان لێبکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرهەم ساڵح سوپاسی ئێرانی کردووە بە هۆی  کاریگەرییەکانی و هاوکارییەکانی بۆ عێراق لە کاتى شەڕی داعشدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەسەردانێک گەیشتووەتە تاران و دوێنێش حەسەن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێرانی بینی و دواتر لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسى هاوبەشدا خواستى وڵاتەکەى نیشاندا بۆ بەرزکردنەوەى قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەگەڵ عێراق و باشترکردنى پەیوەندییەکانیان.



‌‌‌
11/18/2018 12:49:56 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ