کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى لە هەرێمى کوردستان
براڤــ:
بەرێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانى کەشوهەواى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد.
بەپێی پێشبینییەکانى بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم، ئەمرۆ یەکشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٩ پلە و نزمترینیش ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٨ پلە بە ٨ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٧ پلە بە ٨ پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ٢١ پلە بە ١٢ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانى کەشوهەواى سبەی ئاشکرا کردووە و بەپێی پێشبیینییەکان لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ پلە و نزمترین پلەش ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٩ پلە بە ٨ پلە و لە دهۆک ١٨ پلە بە ٨ پلە و لە کەرکوکیش ٢٢ پلە بە ١١پلە دەبێت.
|