هەواڵ

بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان شاندێکى پارتی سەردانی سلێمانی دەکات


بزاڤـــ:

بڕیارە سبەینێ وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی گفتوکۆکردنی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ ھەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆببێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی راگەیاند، شاندێکی پارتی سبەینێ(شەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨)سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.

لە لایەکیترەوە، کاروان ھاشم ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند، وفدی پارتی لەگەڵ گۆڕان بە مەبەستی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێم کۆدەبێتەوە.

کاروان ھاشم ئاماژەی بەوەش کرد، لەکۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ شاندی پارتی باسی بەرنامەی حکومەت دەکەن و ئەوەشی خستەروو، ئەوان وەک بزوتنەوەی گۆڕان بەرنامەی خۆیان لەو روەوە ھەیە.

شاندەکەی پارتی پێکھاتون لە ھەریەک لە مەحمود محەمەد و ئازاد بەرواری ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پارتى و ھێمن ھەورامی ئەندامى سەرکردایەتى ئەو حزبە.

رۆژی (٣٠ی ئەیلولی رابردوو) ھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بە ڕێوەچوو، تائێستا بەفەڕمی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم دەستی پێنەکردوە.


‌‌‌
11/16/2018 1:47:03 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ