هەواڵ

کەشناسی هەرێم: ئەگەری لێزمەباران هەیە


بزاڤــ:
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەگشتی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری لێزمەباران هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٠ پلە و نزمترینیش ١٤ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٩ پلە بە ١١ پلە دەبێت، دھۆک ١٥ بە ١١ پلە دەبێت، کەرکوک ٢١ پلە بە ١٤ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٩ پلە و نزمترینیش ١٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٩ پلە بە ١٢ پلە دەبێت، دھۆک ١٥ بە ١٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٢١ پلە بە ١٥ پلە دەبێت.


‌‌‌
11/16/2018 1:42:43 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ