هەواڵ

دوو تۆمەتبار لەسەر رووداوی ئاهەنگی بوک گواستنەوەکە دەستگیرکراون


بزاڤـــ:

‌عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، دوو تۆمەتبار لەسەر رووداوی تەقەکردن لە ئاهەنگی بوک گواستنەوەکەدا دەستگیرکراون کە تیایدا دوو کەس کوژران.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا تەلعەت باسی لەوەکرد، دوو تۆمەتباری دیکە لەسەر رووداوەکە ماون دەستگیربکرێن و داوای لێکردن کە خۆیان رادەست بکەن، ئەگەرنا ناچار دەبن بەدوایاندا بگەڕێن و دەستگیریان بکەن.

لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسەکەدا ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی ئەمساڵدا ١٠٠ کەس بە تۆمەتی ساغکردنەوە و بەکارهێنانی پارەی ساختە دەستیگرکراون.

ئێوارەی رۆژی هەینی (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) لە کەسنەزان لە ئاھەنگێکدا دوو کەس کە خاڵ و خوشکەزای یەکتربوون لەسەر سەرچۆپی گرتن بووە بە شەڕیان بەو ھۆیەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسیش برینداربوون، رۆژی دووشەممەی رابردووش بریندارێکی رووداوەکە گیانی لەدەستدا.


‌‌‌
11/15/2018 11:57:32 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ