هەواڵ

ده‌سته‌ی كه‌شناسی هۆشدارى پله‌ باڵا ده‌داته‌ سێ شار


بزاڤـــ:

ده‌سته‌ى كه‌شناسى عیراق هۆشدارى ده‌داته‌ شاره‌كانى به‌سڕه‌، میسان و زیقار له‌دروستبوونى زریان و لافاو له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا.

ده‌سته‌ى كه‌شناسى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌و هۆشداریه‌ شاره‌كانى باشورى وڵات وه‌ك به‌سڕه‌، میسان و زیقار ده‌گرێته‌وه‌ و هۆشداریه‌كه‌ش پله‌ باڵایه‌.

پێشبینى ده‌كرێت له‌ دوو رۆژى داهاتوودا زریان و لافاو ئه‌و شارانه‌ بگرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تى له‌باشورى شارى به‌سڕه‌، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كرێت له‌ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌ و به‌شه‌ودا گه‌شت نه‌كه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ كه‌نار روباره‌كان.

ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه‌، وه‌ك پێشبینى ده‌كرێت هه‌ورى چڕ ئاسمانى ئه‌و ناوچانه‌ داپۆشێت، كه‌ بڕێكى زۆر بارانیان پێیه‌.


‌‌‌
11/15/2018 11:49:58 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ