هەواڵ

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت گیانیلەدەستدا


بزاڤـــ:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە کەوتەوە و بەوهۆیەوە خاوەن پێداویستیەکی تایبەت گیانی لەدەستدا.

 پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤـ نێردراوە ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگرەکە  کاتژمێر (٦:٤٥)خولەک، لەماڵێک لە گەڕەکی سەردەم لە ناحیەی حاجیاوا کەوتووەتەوە و هاوڵاتیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت گیانی لەدەستدا.

 ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی(۷۸)ساڵە و بەناوی (خ.ع.خ) لە ڕەگەزی نێرە و بەتەنها لە ماڵەکەیدا ژیاوە، بەهۆی ئاگرەکە جەستەی سوتاوە و گیانی لەدەستداوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تەرمەکەی بەڕێکراوە  بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری کراوەتەوە.

پۆلیسی ڕاپەرین باسی لەوەشکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە لیژنەیەکی تایبەت لە بەرگری شارستانی ڕاپەڕین پێکهاتووە بۆ  لێکۆڵینەوەی زیاتر لە  ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەش بەردەوامە

ئەمەش لە کاتێکدایە ٢ی ئەم مانگە ئاگرێک لە مالێک لە ڕانیە کەوتوەتەوە بەوهۆیەوە پێنج ئەندامی خێزانێک گیانیانلەدەستدا.


‌‌‌
11/14/2018 12:02:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ