هەواڵ

گۆڕان ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی ده‌ست پێده‌كات


بزاڤــ:

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات ‌و لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنفرانس ده‌ستبه‌كار ده‌بن و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ زاری د. ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ بلاویكرده‌وه‌، گۆڕان هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی بۆ خۆ نوێكردنه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری به‌ستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی ده‌ستبه‌كار ده‌بن و لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانس و لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان پێكدێن.

سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكرایكرد، دوابه‌دوای به‌ستنی كۆنفرانس، هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ رایه‌ڵه‌ و بازنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا هه‌ڵبژاردنی ته‌واوی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتیمانی، كه‌ دواتریش ئه‌ندامانی جڤات و خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵده‌بژێرن.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا بۆ به‌ستنی كۆنفرانس، ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان راده‌سپێردرێت تاوه‌كو به‌تۆماری ده‌نگده‌راندا بچێته‌وه‌ و نوێیان بكاته‌وه‌.

‌‌‌
11/13/2018 11:59:02 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ