هەواڵ

شه‌پۆلێكی باران و به‌فر روو له‌ هه‌رێم ده‌كات


بزاڤـــ:

كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری دوو شه‌پۆلی بارانبارینی به‌هێز كه‌ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌میان ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیان  له‌ هاتنی دوو شه‌پۆلی بارانبارین كه‌به‌هۆی نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوره‌وه‌یه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، شه‌پۆلی یه‌كه‌م  رۆژی 14-11-2018 چوارشه‌ممه‌ ده‌بێت و شه‌پۆلی دووه‌میش رۆژی 15-11-2018 پێنجشه‌ممه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ بارانی مام ناوه‌ند و لێزمه‌ باران به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌قین و ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر.  

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو، كه‌پله‌ی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت و ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، رۆژی هه‌ینی كاریگه‌ریه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو چالاك ده‌بێته‌وه‌ .

‌‌‌
11/13/2018 11:55:19 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ