هەواڵ

هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ له‌خانه‌قین ره‌تده‌كرێته‌وه‌


بزاڤــ:

‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین ره‌تیده‌كاته‌وه‌، له‌قه‌زاكه‌ پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌كدارانى داعش ده‌ستى پێكردبێت و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خانه‌قین ئارامه‌.

سه‌میر محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتی:" ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ له‌خانه‌قین پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانى داعش و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى پێكردووه‌ دووره‌ له‌راستیه‌وه‌".

وتیشى: "بارودۆخى خانه‌قین و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ئارامه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌".

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت پێشتر چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عیراقى بڵاویانكرده‌وه‌، پێكدادانى توند له‌نێوان چه‌كدارانى داعش و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى پێكردووه‌.


‌‌‌
11/13/2018 11:48:02 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ