هەواڵ

پردێک لەسەر چەمی باسەڕە کرایەوە


 
بزاڤ :

ئەمڕۆ ۱۲/ ۱۱ / ۲۰۱۸  بە ئامادەبوونی ( ڕەمک ڕەمەزان ) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی و لێپرسراوانی حزبی و حکومی و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و کەسایەتی و دانیشتوانی سنورەکە ، پردێک لەسەر چەمی باسەڕە کرایەوە .
ئەم پردە لەماوەی چوارمانگ دا لەلایەن خێرخواز ( خالد حاجی حسن ) چەمچەماڵیەوە بە درێژی ۱٤۰ مەتر و بە پانی ٦ مەتر و بە بەرزی چوار مەتر بە گوژمەی ۲۸۰ ملیۆن دینار دروستکراوە .
 پردەکە سودێکی زۆر بە دانیشتوانی گوندەکانی خوێڵێن و مەملەحە و ئاوەبۆرەکە و ژمارەیەکی زۆر گوند دەگەیەنێت کە لەوەرزی باران بارین دا نەدەتوانرا هاتوچۆی ئەو ڕێگایە بکرێت بەهۆی ئاوی چەمی باسەڕەوە .
لە وتەیەک دا قائیمقامی چەمچەماڵ دەستخۆشی لە حاجی خالد کرد کە بەم کارەی خزمەتێکی گەورەی بە سنورەکە کردووە هاوکات سوپاسی هەموو ئەو خێرخوازانەی کرد کە لەماوەی ڕابردوودا بە چەند پرۆژیەک خزمەتی سنوری چەمچەماڵیان کردوە .
پردی دوو خوشکان کە ناوەکەی هێمایە بۆ دوو کچی کۆچکردووی حاجی خالدی خێرخواز ڕێگای سەنگاو چەمچەماڵ بە گوندەکانی سنوری قادرکەرەم دەگەیەنێت و هاوڵاتیانی دەیان گوند لەو ڕێگایە و بەبێ ترسی لافاو لە وەرزی زستان دا هاتووچۆی پێدا دەکەن .

‌‌‌
11/12/2018 4:41:27 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ