هەواڵ

كه‌ركوك..ده‌ستبه‌سه‌ر كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی نایاسایی ده‌رماندا گیرا


بزاڤــ:

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى شارى كه‌ركوك ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگایه‌كى نایاساییدا گرت، كه‌ به‌ بڕی دوو ملیار دینار ده‌رمانى رێگه‌پێنه‌دراوى تێدا بوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى هێنراونه‌ته‌ عیراقه‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كان، هێزێكى هه‌واڵگرى له‌ پارێزگاكه‌ توانیویانه‌ بچنه‌ سه‌ر ماڵێك له‌ ناوچه‌ى دۆمیز و ده‌ستبه‌سه‌ر كۆگایه‌كى رێگه‌پێنه‌دراودا بگرن.

كۆگاكه‌ به‌ بڕی دوو ملیار دینار ده‌رمانى رێگه‌پێنه‌دراوى تێدا بوه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى هێنراونه‌ته‌ ناو خاكى عیراقه‌وه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و رێنمایی و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه‌، كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عیراق دایناوه‌.

هێزه‌كه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌رمانه‌كه‌دا گرتوه‌ و ره‌وانه‌ى لایه‌نى په‌یوه‌ندیداركراوه‌ بۆ له‌ناوبردنیان.


‌‌‌
11/10/2018 1:10:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ