هەواڵ

سه‌رۆكی دادگای نه‌وجه‌وانانی سلێمانی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌


بزاڤــ:

حاكم شێخ لەتیف سەرۆكی دادگای نەوجەوانانی سلێمانی و ئەندامی دادگای تێهەڵچونەوە دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكانی راگەیاند.

بەیانی ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا، حاكم شێخ لەتیف هۆكارەكانی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكانی رونكردەوە و رایگەیاند، هەموو بڕیارنامەو جاڕنامە نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ و تایبەتتریش بە دەسەڵاتی دادوەری هەموویان جەخت لەسەر سەربەخۆیی و بێلایەنی ئەو دەسەڵاتە دەكەنەوە لەهەموو پاشكۆیەتییەك و دەستوەردانی حزبی و حكومی، هەروەها لەسەرئاستی ناوخۆش چ لە دەستوری عیراق و یاسای دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان هەمان جەختكردنەوە بونی هەیە.

وتیشی "بەداخەوە لە هەرێمی كوردستاندا دوای تێپەڕبوونی 27 ساڵ بەسەر حكومەتی خۆماڵیدا و تێپەڕبوونی 11 ساڵا بەسەر دەرچوونی یاسای دەسەڵاتی دادوەریدا، ئێستا ئەو دەسەڵاتە نەك سەربەخۆ نییە، بەڵكو لەوپەڕی حاڵەتی خرپیدایە و دەتوانین بڵێین دەسەڵاتی دادوەری لەئێستادا بە بەراورد بەهەموو حكومەتەكانی پێشو و بەراورد لەگەڵ خودی حكومڕانی هەرێمی كوردستان لەدوای 12-6ی ئەمساڵەوە لەهەموو كاتەكان خراپترە، چ لەدەستتێوەردان و لە دانانی دادوەرانی دادگای تەمییز و هەروەها سەرۆكایەتی دادگاكانی تێهەڵچونەوە و دەستوەردان لە پەیمانگای دادوەریش، ئەمە وای كردووە ئیتر دەسەڵاتی دادوەری ببێتە پاشكۆ و وابەستەی حزب و حكومەت چیتر وەك دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نییەو بووەتە جۆرێك لەجۆرەكانی درێژكراوەی لق و مەڵبەندەكان.

سەرۆكی دادگای نەوجەوانانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، دوای 30 ساڵ لە كاركردن لە كاری دادوەری، بڕیاری داوە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی رابگەیەنێت بۆئەوەی چیتر بەردەوام نەبێت لەو كارەدا و ئەوەش بۆ دژایەتی هیچ كەس نییە لەوانەی چونەتە ئەنجومەنی دادوەری یان هەر پۆستێكی دیكە.


‌‌‌
11/10/2018 1:07:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ