هەواڵ

كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن داوایه‌ك ئاراسته‌ى په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات


بزاڤـــ:

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عیراق داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانیان كۆتایى پێبهێنێت، چونكه‌ هیچ تۆمه‌تێكى ساخته‌كارى به‌سه‌ر كۆمسیۆندا ساغنه‌بۆته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حازم داینى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراق رایگه‌یاندوه‌، پێویسته‌ په‌رله‌مانى عیراق كۆتایى به‌راگرتنى كاره‌كانى كۆمسیۆن بهێنێت، چونكه‌ دواى كۆتاییهێنانى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان، هیچ تۆمه‌تێك له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى له‌لایه‌ن هیچ ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران و به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌یه‌كه‌وه‌ نه‌سه‌لمێنرا.

وتیشى "كۆمسیۆن نوسراوى فه‌رمى بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ناردوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌".

داینى پێیوایه‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاره‌كانى كۆمسیۆن گرنگه‌، چونكه‌ لایه‌نى تایبه‌تمه‌نده‌ به‌دیاریكردنى كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه‌ پێویسته‌ كۆتایى به‌راگرتنى كاره‌كانى بهێنرێت.


‌‌‌
11/10/2018 1:05:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ