هەواڵ

"بەشی کورد لە بودجەی عێراق بە گۆترە دانراوە"


هەڤاڵ غالب
 
ئەو بەشەی لە بوودجەی گشی عێراق وەک پشکی کورد دانراوە پشت ئەستور نیە بە داتاکانی وەزارەتی پلاندانان و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دانراوە .
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند :" ۲۸ ڕۆژ پێش ئیستە نامەیەکم ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کردوە کەداوای  ڕێژەی دانیشتوانم کردوە . وەزارەتی ناوبراو دوای (۱٤) رۆژ وەڵامەکەیان داومەتەوە کە  دانیشتوانی عێراق (۳۸۱۲٤۱۸۲) سی و هەشت ملیۆن و سەدو بیست وچوار هەزارو سەدو هەشتاو دوو کەسە لە وژمارەیە (٥۳٠۹٥۹۲)  پێنج ملێۆن سێسەدو نۆ هەزارو پینج سەدو نەوەدو دووهاوڵاتیا ن  کوردن نفوسیان لەسێ پاریزگای هەرێمە"
وتیشی :"سلێمانی (۲۱٦۲۲۷۹) کەسەو هەولێر (۱۸٥٤۷۷۸) کەسەودهۆکیش (۱۲۹۲٥۳٥) کەسە.کە ئەگەر رێژەکەی وەرگرین دەکاتە۱۳.۹۲۷٪ "
ئاشکراشی کرد "کەواتە عێراق لە گۆترە رێژەی ۱۲.٦۷٪ داناوە کە دەبیت ئەگەر بەپێی ڕێژە بوجە دابەش بکرێت ئەوا ریژەی راستە قینە بۆهەرێمی کوردستان دابنرێت "
ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژەبەوەشدەکات کە سەرجەم زانیاریەکانم  ئادەکردووە بۆئەوەی بەداتاو بەیاناتی ورد بچینە ناو دانوستانەکەوە جا ئەگەر خۆم بەشدار بم ئەوا بۆ خۆم تەرحیان دەکەم و ئەگەر  شاندی کوردیش پێی خۆش نە بوو من بەشدار بم لەبەر خاتری هاوڵاتیانی کوردستان تەواوی بەڵگەو دیکۆمێنتەکانم دەخەمە خزمەتی شاندی دانوستانکار  چونکە من نوێنەری خەڵکی کوردستانم نوێنەری حکومەتی هەرێم نیم

‌‌‌
11/9/2018 5:57:28 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ