هەواڵ

هێمن هەورامی: پارتی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لایەنەکاندا دەکاتەوە


بزاڤــ:

هێمن هەورامی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨)، هێمن هەورامی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان هێڵی سوریان لەسەر هیچ لایەنێک نییە.

وتیشی "مەبەستمانە حکومەتی ئایندەی هەرێم بەزووترین کات پێکبهێنرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سەردەمە بەسەرچوو حزبێک لە حکومەت بێت و ئۆپۆزسیۆنیش بێت.

ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی کاتییەوە بەڕێوەچوو و تێیدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد و دانیشتنەکەش بە کراوەی هەڵگیرا.

لە دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران لە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردەوە ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە


‌‌‌
11/6/2018 3:07:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ