هەواڵ

بەشێک لە پەرلەمانتاران: یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی بەرێوەچوو


بزاڤـــ:

ئەمڕۆ لە دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتاران لە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردەوە ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە.

بەشێک لە پەرلەمانتارەکان ئاماژەیان بەوە کرد، بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هێشتنەوەی دانیشتنەکە بە کراوەیی نایاساییە.

کازم فاروق ئەندامی فراکسۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی نایاسایە بەرێوەچوو و پارتی و یەکێنی و چەند حزبێکی تر بە بێ ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن دانیشتنەکەیان بە کراوەیی دواخست.

وتیشی, سەرۆکی کاتی پەرلەمان گوێی بە پێشنیازەکانی پەرلەمانتارەکان نەداوە و دانیشتنەکەی بە کراوەیی هەڵگرتوە و ئەمەش پێشلێکاریە دژ بە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان.

هەر لەوباریەوە سۆران عومەر ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بە پێی مادەی( ١١) لە بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەو کەسەی وەکو سەرۆکی کاتی پەرلەمان دانیشتنەکە بەڕێوە دەبات، ئەرکی تەنها بریتیە لە بەڕێوەبردنی دانیشتنی یەکەم و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.

وتیشی، سەرۆکی کاتی پەرلەمان ئەو ئەرکەی خۆی بەجێنەهێناو، لەگەڵ ئەوەشدا دانیشتنەکەی بەکراوەیی جێهێشت و دەستەی سەرۆکایەتیەکەی خستە بۆشایی یاساییەوە.

 ڕاشگەیاند" نەدەبوو یەکەمین کاری خولی پێنجەمی پەرلەمان بە شکاندنی یاسایی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەستپێبکات".

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لایەنەکانی یەکێتی و پارتی و گۆران و یەکگرتووی ئیسلامی داوایان لە سەرۆکی کاتی پەرلەمان کردووە دانیشتنەکەی هەڵبگیرێت و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێرێت.

ئەمڕۆ (٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی کاتییەوە بەڕێوەچوو و تێیدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد و دانیشتنەکەش بە کراوەی هەڵگیرا.

لە دانیشتنەکەدا رێڤینگ هروریسەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردەوە ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە.


‌‌‌
11/6/2018 2:41:13 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ