هەواڵ

فەرماندەی پرۆسە تایبەتەکان لە کەرکوک: شانەیەکی تیرۆریستیمان دەستگیرکرد


بزاڤـــ:

فەرماندەی پرۆسە تایبەتەکان رایگەیاند، شانەیەکی تیرۆریستیان لە ناو شاری کەرکوک دەستگیرکردوە کە بەرپرسیاری تەقینەوەکانی ئەم دواییەی شارەکەن.

فەرماندەی پرۆسە تایبەتەکان لە کەرکوک رایگەیاند،"شانەیەکی تیرۆریستییان دەستگیرکردوە کە لە ٢٦ کەس پێکھاتوون و ئافرەتیشیان تێدایە".

ئاماژەی بەوەش کرد،"ئەو شانەیە پشتوێنی بۆمبڕێژکراو و بۆمبی چێنراو و لاستیکیان پێ بووە لەگەڵ دەمانچەی بێدەنگ و دوو ئۆتۆمبێل و مادەی تەقینەوەی سی فۆر".

فەرماندەی پرۆسە تایبەتەکان ئەوەشی خستوەتەروو، ئەو شانەیە بەرپرس بوون لە ھەموو ئەو تەقینەوانەی بەم دواییانە لە کەرکوک روویاندا.


‌‌‌
11/5/2018 1:12:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ