هەواڵ

په‌رله‌مانتارێكی عیراق: كورد له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م بودجه‌دا دروست ده‌كات


بزاڤـــ:

ئینتیسار موسه‌وى په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى فه‌تح له‌ په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "كورد له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ دروست ده‌كات، به‌ڵام په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ تێیپه‌ڕێنێت".

موسه‌وى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "په‌رله‌مان زۆر به‌باشى دیراسه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ش گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى هه‌موو پارێزگایه‌ك به‌گوێره‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى هه‌یه‌تى، مافى خۆى وه‌ربگرێت".

وتیشى "ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ مانگى كانونى یه‌كه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌ بدرێت، چونكه‌ 30 رۆژى پێویسته‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌رى و ئه‌نجامدانى گۆڕانكارییه‌كان، به‌ڵام له‌ كۆبونه‌وه‌ى داهاتودا گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ ناكرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ته‌واوكردنی كابینه‌ى حكومه‌ت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێیوایه‌، كورد له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌ دروست ده‌كات، به‌ڵام په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ تێیپه‌ڕێنێت و پشكى هه‌رێمیش وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان سوره‌ له‌سه‌ر گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تى سه‌رژمێرى دانیشتوان بۆئه‌وه‌ى له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا ئه‌نجام بدرێت و ژماره‌ى راستى دانیشتوانى هه‌ر پارێزگایه‌ك بزانرێت و به‌پێى ئه‌وه‌ له‌ بودجه‌دا پشكى به‌ركه‌وێت.


‌‌‌
11/5/2018 12:42:16 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ