هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: دوو تەقەكەری تۆمەتبار لەسلێمانی دەستگیركران


بزاڤــ:

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بەتۆمەتی تەقەكردن لەدوو هاوڵاتی‌ و برینداركردنیان، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی رۆژی  ٢٥ی تشرینی یەکەم، فەرمانی دەستگیركردن بۆ هەردوو تۆمەتبار ( ه ، ه) و (م ،ه) دەرچوو، كە لەگەڕەكی بەكرەجۆ تەقەیان لەهاوڵاتیان كردبوو، شەوی رابردوو لەلایەن مەفرەزەكانی هەردوو بنكەی پۆلیسی سەرچنار و كوردساتەوە دەستگیركران.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەردوو تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی ٤٣٠ لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون ‌و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەندن.


‌‌‌
11/5/2018 12:38:49 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ