هەواڵ

خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان: لە هیچ سەردەمێکدا هێندەى ئێستا برسى نەکراوین


بزاڤـــ:

خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان دژ بە خانەنشینى پەرلەمانتاران لە هەولێر گردبوونەوە و رایانگەیاند، پەرلەمانتارانى کوردستان درۆیان لەگەڵ کردون.

سامان حسێن سکرتێرى یەکێتى کەمئەندامانى کوردستان لە گردبوونەویەکى خاوەن پێداویستیە تایبەتەکاندا لە هەولێر رایگەیاند، هەرچیمان کرد لە دەربڕینى نارەزایى و مانگرتن وخۆپیشاندان، هەر وتیان قەیرانى داراییە، ئاماژەى بەوەش کرد، لە هیچ سەردەمێکدا هێندەى ئێستا برسى نەکراون و هەر داواکارییەکیشمان هەبووە، وتویانە قەیرانى داراییە.

سامان حسێن ئەوەشى خستەروو، هیچ وڵاتێک وەک کوردستان پەرلەمانتارى نییە، لەگەڵ دەسەڵات گۆشتیان دەخوارد و لەگەڵ ئێمە فرمێسکیان دەڕشت.

سکرتێرى یەکێتى کەمئەندامان روو بە پەرلەمانتارن وتى: "پێتاندەڵێین درۆتان کرد، بڕۆن شەرمەزارى ئەو پارە پیسە بن و بپرسن و  بزانن، مناڵێکى شەلەل دەماغ بەحورمەتە یان ئێوە".

ئەوەشى وت، ئەوان ١٠٠رۆژ بۆ ٥٠ رۆژ چاوەڕوانى  ٦٠ بۆ ١٢٠ هەزار دینار موچە دەکەن و چاوەڕوانى خێرخوازێکن عەرەبانەیەکیان بۆ بکڕێت.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى لە هەولێر رایگەیاند، دواتر خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان عەرەبانەکانى خۆیان لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان سوتاند.

بەپێی یاسا لەدوای تەواوبوونی ھەر خولێکی پەرلەمانی کوردستان ھەر پەرلەمانتارێک موچەی شەش مانگی خانەنشینی پێدەدرێت کە دەکاتە ٤٩ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دینار لە دۆخی ئێستای ھەرێمیشدا کە موچەخۆران موچەی ٣٠ مانگی پاشەکەوتکراویان لای حکومەتە، وەرگرتنی ئەو شەش موچەیە بەیەکەوە بووەتە جێگەی باسی ناو خەڵک و فەرمانبەران و ناڕەزایی چین و توێژە جیاجیاکانى لێکەوتوەتەوە.


‌‌‌
11/5/2018 12:34:51 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ