هەواڵ

نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی ١٠ دیاری کرا


بزاڤـــ:

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی لە مانگی تشرینی یەکەمدا ٤٤ دینار دەبێت، ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریکرا.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: "نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە٤٤ دینار بۆ مانگى تشرینى یەکەم دیاریکرا، موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان ١١٠ بۆ ١٣٠ کاتژمێر کاریان کردوە، نرخی ئەمپێرێکیش لە نێوان پێنج بۆ شەش ھەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت.

سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی تشرینی دووەم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی وتی: "بەرنامەی مۆلیدە ئەھلییەکان رۆژانە لە کاتژمێر ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ بۆ ١:٠٠ی شەو، و بەیانیانیش کاتژمێر ٧:٠٠ _٨:٣٠ بەیانی دەبێت، و ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە مۆلیدە ئەھلییەکان کارەبا بەھاوڵاتیان دەدەن، بەڵام رۆژانی ھەینی بەیانیان کار ناکەن ، لەبری ئەوە پێش نیوەڕوان کاتژمێر ١١:٣٠ کار بە مۆلیدەکان دەکەن.

وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا، ئەو خاڵە دووپات کرایەوە کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی ١٥ خولەک زیاتر بەسەر کارکردنی مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی کارەبای یەکەکانی نیشتەجێبوون سیتیەکان نرخی کیلۆواتێک بە ٢٢٨.٢٥٠ دینار دیاریکرا، بەڵام ئەگەر سیتیەکان وێستگەکانیان ١١ کەیڤی بوو ئەوا ٥ دینار و وێستگەکەی ٣٣ کەیڤی ١٠ دیناری بۆ زیاد دەکرێت.


‌‌‌
11/4/2018 12:39:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ