هەواڵ

سبەینێ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات


بزاڤـــ:

سبەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بە  بزاڤـ ،ی  تی راگەیاند، بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێیاندراوە بڕیارە سبەینێ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارە دەرچووەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بکات بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکەم دانیشتنی خولی نوێ ئەنجام بدرێت.

رۆژی چوارشەممە (٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) کۆتا دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا جەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتاری کۆتایی خوێندەوە.

پێشتریش شێروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم  راگەیاندبوو، بڕیارە یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٧ی ئەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.

وەک نەریتێکی یاسایی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان سەرپەرشتی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان دەکات و دواتر دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەڵدەبژێردرێن.


‌‌‌
11/3/2018 3:49:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ