هەواڵ

رانیه‌.. كه‌سێكی دیكه‌ له‌ روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا


بزاڤــ:

له‌ روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی كه‌ ژن و منداڵێك گیانیان له‌ده‌ستدا، دواتر ئه‌ندامێكی دیكه‌ خێزانه‌كه‌ش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، كه‌سێكی دیكه‌ له‌ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ی رانیه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئێستا چوار كه‌سن كه‌ بریتین له‌ (نه‌نكێك، دایكێك و دوو منداڵ)ی خێزانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، سێ كه‌سی دیكه‌ی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ش ته‌ندروستییان ناجێگیره‌ و له‌ سلێمانی له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان.


‌‌‌
11/3/2018 1:47:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ