هەواڵ

هیچ واده‌یه‌ك بۆ دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیارینه‌كراوه‌


بزاڤــ:

له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 30ی ئه‌یلول له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه‌، تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیارینه‌كراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان  ووتی "تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆده‌ستپێكی دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه‌، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن و په‌یڕه‌وی ناوخۆش دوای ئه‌وه‌ی تانه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه‌ كۆتاییهات، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌ی فه‌رمی له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا بانگهێشت ده‌كات بۆ یه‌كه‌م دانیشتن".

وتیشی "ئه‌گه‌ر بانگهێشته‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌كرا، ئه‌وا ئه‌ندامانی ده‌رچوو بۆیان هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی 11 رۆژدا دانیشتن بكه‌ن و سوێندی یاسایی بخۆن و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌م خوله‌ش سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ ده‌كات، له‌وێشدا ده‌بێت ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت". 


‌‌‌
11/3/2018 1:44:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ