هەواڵ

پێشبینى دەکرێت سبەى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان باران ببارێت


بزاڤـ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،ئەمرۆ  بەگشتی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و سبەى یەکشەممە باران دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٤ پلە و نزمترینیش ١٩ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٢٠ پلە بە ١٥ پلە دەبێت، دھۆک ٢٣ بە ١٦ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٧ پلە بە ٢١ پلە دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٢ پلە و نزمترینیش ١٦ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٩ پلە بە ١٣ پلە دەبێت، دھۆک ٢٢ بە ١٥ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٥ پلە بە ١٨ پلە دەبێت.


‌‌‌
11/3/2018 1:38:39 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ