هەواڵ

هاوپەیمانی بۆ دیموکراس ودادپەروەری هەڵوشاوەتەوە !!


 بزاڤ:

ڕوونکردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی

  چەندڕۆژێکە لە میدیاکانەوە بە مەبەست و ئامانجی شەخسی و سیاسی باس لە       
 هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دەکرێت، لە کاتێکدا هاوپەیمانی دیموکراسی و  
 دادپەروەری پرۆژەیەکی سیاسی مەدەنیە و خاوەنداریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 
 هاودیدانی هاوپەیمانی و موڵکی هیچ کەسێك یان کەسیاتی و گروپێك نیە تا 
 بتوانن تاكلایەنە بڕیار لە چارەنوسی بدەن.

 ئەو هەواڵانەش باس لە هەڵوەشانەوەی دەکەن ڕای شەخسین نەك هاوپەیمانی،
 بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانی کە لە مادەی (بیست وپێنج) دا بەڕوونی
 لە خاڵی یەکەمدا ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێ ( هاوپەیمانی دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە 
 بەدەنگی سێ لەسەر چواری ئەندامانی کۆنگرەی گشتی) بۆیە هەر دەنگۆیەك
 لەو بارەیەوە ڕاو بۆچونی شەخسیە و ئەو هاودیدانەی بڕیاری بەردەوامیان داوە 
 دەتوانن بڕیار لەسەر چارەنوسی هاوپەیمانیەکەیان بدەن نەك هیچ کەسێکی تر. 


هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
٣١/١٠/٢٠١٨

‌‌‌
10/31/2018 12:52:40 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ