هەواڵ

لەتیف ڕەئووف:  %65ی منداڵانی یەکی بنەڕەتی ددانەکانیان کلۆر بووە



بـزاڤــ: پەیوەست بەرزنجی

ڕاهێنەرێکی تەندروستی و سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات بەشێکی زۆری منداڵانی باخچەی ساوایان و پۆلی یەکی بنەڕەتی توشی کلۆربونی ددانەکانیان بوون.

لەتیف ڕەئووف کە لێپرسراوی بەشی تەندروستی خوێندنگاکانە لەناحیەی تەکیە لەوتەیەکیدا بۆ بــزاڤــ ڕایگەیاند: بۆئەمساڵی خوێندن لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند چەند پشکنینێکمان بۆ قوتابیانی تازە وەرگیراوی باخچەو  قوتابخانەکان کردووە لەوانەش پشکنینی ددان، ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە کلۆربوونی ددان هەڕەشە لە منداڵان دەکات، چونکە لە کۆی 310 منداڵی تازە وەرگیراوی باخچەی ساوایان 163منداڵ ددانیان کلۆربوو کە دەکاتە لە ٪٥٤.
ناوبراو وتیشی: هاوکات لەئەنجامی پشکنینەکان بۆ منداڵانی تازە وەرگیراو لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتی لەکۆی 605 مناڵ 398 منداڵ ددانیان کلۆر بووە کە دەکاتە لە %65.
لێپرسراوی بەشی تەندروستی خوێندنگەکان لەناحیەی تەکیە ئاماژەی بەوەکرد ئەم ئەنجامە نمونەیەکە بۆ منداڵانی هەموو کوردستان و بەئامارێکی مەترسیدار ناوی برد. بۆیە بەپێویستیزانی ئاستی ڕۆشنبیری تەندروستی دایکان و باوکان زیاتر بێت تاوەکو گرنگی باش و  پێویست بدرێت بە ددانی منداڵان و ئاگاداری ئەو مەترسییە گەورەیە بن.


‌‌‌
10/25/2018 2:02:07 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ