هەواڵ

علوج........مرد


بزاڤ:
بەپێی
ھەواڵی ژمارەیەک ماڵپەڕی عەرەبی، محەمەد سەعید سەحاف، سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە  24/10/2018 لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.

محەمەد سەعید سەحاف کە بە (علوج) ناسراوە، لە ساڵی 2014 تووشی شێرپەنجە بووبوو و چارەسەری وەردەگرت.سەحاف وەزیری راگەیاندنی رژێمی بەعس بوو، لە ساڵی 2003 و پێش رووخاندنی رژێمەکەی، چەند لێدوانێکی رۆژنامەنووسی بۆ بەرزکردنەوەی ورەی سوپای وڵاتەکەی دژی ئەمریکا دا کە دەنگدانەوەیەکی زۆریان دروست کرد، بەڵام هەرچەندە دەستگیر کرا، دواتر ئازاد کرا و لە عێراق چووە دەرەوە.پێشتریش لە رۆژی 3/1/2016، دەنگۆی کۆچی دوایی محەمەد سەعید سەحاف بڵاو کرابووەوە.

سەحاف لە ساڵی 1940 لە شاری حلەی سەنتەری پارێزگای بابل لەدایک بووە. لە ساڵی 1963 بووەتە ئەندامی حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتراکی.

 



‌‌‌
10/25/2018 3:29:13 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ