هەواڵ

کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی کوردستان بەرێوەچوو


دیار جەمیل:

ئەمڕۆ بەرواری ٢٤/١٠/٢٠١٨ دووھەمین کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی کوردستان لە ھۆڵی کۆماری کوردستان لە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکان لە زانکۆی سلێمانی بەرێوەچوو .. کۆربەندەکە لە یەکەم رۆژیدا چەند بابەتێکی لەخۆگرت دەربارەی بابەتەکانی (ئازادی رادەربڕین و گرفتەکانی بەردەم رۆژنامەی ئەھلی و ھەروەھا مافی ژنان و پێکەوە ژیانی پیکھاتە ئاینیەکان لە ھەرێمی کوردستان)  دواتر گروپێکی میوزیک و گۆرانی کۆتاییان بەرۆژی یەکەمی کۆڕبەندەکە ھێنا ، رۆژی دووەم تایبەت دەبێ بە پێشێلکارییەکانی ئازادی رادەربڕین لە ماوەیی ٩ مانگی رابردوودا  ھیوا عومەر ریکخەری کۆڕبەند و گروپەکانی پاڵپشتی میدیا بە بزاڤ پرێس ی راگەیاند:-  ئەمڕۆ دووھەمین کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی کوردستان لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو لەژێر ناونیشانی (کوردستانێکی تر لە توانادایە ، کوردستانی مافی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی ) لە رۆژی یەکەمدا چەند پانێڵێک بەرێوەچوو لەسەر چۆنیەتی ئازادی رادەربڕین و پاڵپشتیکردنی میدیای ئەھلی ، لە رۆژی دووەمدا راپۆرتی پێشێلکارییەکانی ئازادی رادەربڕین بەشێوەیەکی فراوان لە ماوەی ٩ مانگی ساڵی ٢٠١٨ دەخەینە ڕوو ، وە گروپەکانی تری بەشداربووی کۆربەندەکە چەند پانێڵێکی تریان ئەنجامدا لەسەر بابەتەکانی مافی ژنان لە ھەرێمی کوردستان بابەتە ژینگەییەکان . ھەروەھا کامیل عومەر مامۆستای زانکۆ لەسەر ئەنجامدانی کۆڕبەندەکە بۆ بزاڤ دوا :- ئەمڕۆ لە زانکۆی سلێمانی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی کوردستان بەرێوە چوو کە دیارە ماوەیی کۆڕبەندەکە دوو رۆژ دەخایەنێت  ، من وەکو مامۆستایەکی زانکۆدلخۆشم بەبوونی ئەم کۆڕ و سیمینارانە کە ئەنجام دەدرێ و ئەمانە ھەنگاوی زۆر باشن و جێی دەست خۆشین وە ھیوادارین ئەو ئەنجامانەی کە لەم دوورۆژەدا بەڕێوە دەچێ کە بەشێکی گرنگی لەسەر ئازادی رادەربڕینە لە کوردستان بەھەند وەربگیرێ وە ھیوادارم بەشداربوانی کۆڕبەندەکە  سودی تەواوی لێ ببینن..



‌‌‌
10/25/2018 1:20:54 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ