هەواڵ

سوید خەڵات بە نووسەرێکی کورد دەدات


شێرزاد حەسەن:

بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی شاری (ئوێرەبرۆ)ی سوێد، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا، ڕۆژی ١٧ / ١٠ / ٢٠١٨، بڕیاری دا ڕێزلێنانی کۆمەکی دارایی وەک نووسەرێکی کورد بە (سیروان کاروانی) بدات.
جێگەی ئاماژەیە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەو ئەرکە بە گرنگ دەزانێت کە نووسەر و وەرگێڕ (سیروان کاروانی)، توانیویە پردێک لە نێوان ئەدەبی سوێدی و کوردیدا دروست بکات و لەو نێوەندەشدا، ئاشنایەتیی زیاتر بگەیەنێت.ئەوەی شایانی باسە ئەم نووسەرە،خاوەن زیاتر لە چل کتێبی ئەدەبی یە،یەکێکە لە قەڵەمە جوانەکانی کورد،بە سەلیقە و شێوازی تایبەت بە خۆی ناسراوە،هەقە زانکۆکان و ناوەندە مەعریفیەکانی کوردستان،گرنگی زیاتر بە بەرهەمەکانی بدەن ،ئەمە سەرەڕایی خاوەن  چەندیین تێکستی شیعری ئاست بەرزی جیهانی یە. 




‌‌‌
10/21/2018 4:43:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ