هەواڵ

ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمیان واژۆ نەكرد


 بزاڤ:

ئەندامانی (گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوو)
 لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمیان واژۆ نەكرد، جەختدەكەنەوە، چاوەڕوانی لێكۆڵینەوەی زیاتربون، بەڵام نەكراوە، جەختدەكەنەوە، "بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ئێمە ئاگادارنەبوین".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێك كە وێنەیەكی تایبەت بۆ بزاڤ، هەریەك لەكۆمسیاران (عەبدولسەمەد خدر، شێروان زرار، ئیسماعیل خورماڵی، د.ڕێزان حەمە ڕەشید) كە پێكهاتون لەنوێنەرانی (گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوو) جەختیانكردۆتەوە، واژۆی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی هەرێمیان نەكردوە.

ئەوەشیان بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، تائێستا لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەو هەزارو 45 سكاڵایە نەكراوە كە لەهەڵبژاردنەكەو ئەنجامەكەی تۆماركراوە، "ئەمە سەرباری چەندین سوكایەتی و ئازاردانی كارمەندانی كۆمسیۆن".

‌‌‌
10/21/2018 9:23:09 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ