هەواڵ

نووسینگەی دکتۆرنەجمەدین ڕوونکردنەوەی دا



بزاڤــ:

دوای ئەوەی هەواڵی بوون بەپارتی دکتۆر نەجمەدین لەکەناڵی شەرقیە بڵاوبۆیەوە نوسینگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم ڕوونکردنەوەی دا .


دەقی ڕوونکردنەوە.

رەتکردنەوە

ھەوالێک لە کەناڵی الشرقیە بلاوکراوەتەوە گوایە بەرێز دکتۆر نەجمەدین کەریم پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان 
سەرتاپای ئەو ھەواڵە رەتدەکەینەوە و دوورە لە راستیەوە 
داوا لەکەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەتایبەتی کەناڵی ئاسمانی شەرقیە کە ئەتەکیەتی راگەیاندن رچاو بکەن و بنەمای راستی و راستگۆیی بکەنە بنەمای کاری راگەیاندنیان
داوا لە ھەموو خەلکی کوردستان دەکەین بەتایبەتی ھاولاتیانی شاری کەرکوکی ھەمیشە سەربەرز و خۆراگر کە باوەر بەو پروپاگەندانە نەکەن کە ھەندێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن بەمەبەستی تایبەتی و مەرامی سیاسی  ھەواڵی دوور لە راستی بەلاو دەکەنەوە  .

نوسینگەی تایبەتی 
دکتۆر نەجمەدین کەریم


‌‌‌
10/18/2018 12:43:22 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ