هەواڵ

لیژنەی نەزاهەی کەرکوک سەرجەم پۆلیسی و کارمەندانی گومرگی بازگەی چیمەنی دەستگیرکرد بەهۆی بەرتیل وەرگرتنەوە


بزاڤـــ: زانا شوانی

بە فەرمانی ئۆفێسی دەستەی نەزاهە، هەموو فەرمانبەرانی گومرگی بازگەی كەركوك - سلێمانی‌و بەڕێوەبەری ئۆفێسی كەركوكی وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەران دەستگیركران.

ئۆفێسی كەركوكی دەستەی نەزاهە سەرجەم فەرمانبەرانی ئەو گومرگەی دەستگیركرد كە بەمدواییە لەسەر رێگەی سلێمانی دانرا.

بەپێی هەواڵێك كە سایتی (سۆمەریەنیوز) لەزاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردوەتەوە، هێزێكی دەستەی نەزاهە بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كەركوك، ئەمڕۆ سەرجەم فەرمانبەرانی گومرگی بازگەی سلێمانیان دەستگیركردووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، دەستگیركردنی فەرمانبەرانی گومرك لەسەر بنەمای سكاڵای چەند لایەنێك بووە لە وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵی لەو بازگەیەدا.
فەرمانبەرەكان ئێستا دەستبەسەرن‌و بڕیارە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ هەموویاندا بكرێت.

بەمدواییە ژمارەیەك لە رۆشنبیرانی كەركوك بانگەوازێكیان ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار‌و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرد سەبارەت بە بوونی سەرپێچی لە خاڵە گومرگییەكانی نێوان كەركوك‌و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە بەفەرمانی حكومەتی عێراق دانران و سەدان كەس لە هاوڵاتیانی هەرێم لەو گومرگانە دوچاری كێشە بوون‌و دەست بەسەر ئۆتۆمبیلی ژمارەیەكی زۆر خەڵكدا گیراوە ،  لەسەر بڕیاری ئۆفیسی دەستەی نەزاهە لە كەركوك عەممار سەباح بەڕێوەبەری ئۆفێسی كەركوكی وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەرانی لە شارەكە دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەری ئۆفێسی وەزارەتی كۆچ‌و كۆچبەران بەتۆمەتی" زیانگەیاندن بە سامانی گشتی" دەستگیركران.


‌‌‌
10/17/2018 5:20:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ