هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان: هیچ بڕیارێک نییە بۆ دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان


بزاڤــ:

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نییە کە هەموو ساڵێک یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دابمەزرێن.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، ساڵانی رابردوو لەپێشینەی دامەزراندن بۆ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان بوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی پرۆژە یاسای بودجە لە چەند ساڵی رابردوو نەتوانراوە دابمەزرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت لە حکومەتی داهاتوو و پەرلەمانی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە ئامادەبکرێت و ببرێتە پەرلەمان، دواتر یەکەم و دووەم و سێیەمەکان لەپێشینە دەبن بۆ دامەزراندن.

وتەکانی سەفین دزەیی لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دەرچووە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەولێر گردبوونەوە و داوایان کرد دابمەزرێن.


‌‌‌
10/17/2018 1:14:25 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ