هەواڵ

بەپێی بەڵگەنامەیەک: ئارام شێخ محمد چوار ئۆتۆمبێلی لایەو نەیگێڕاوەتەوە



بزاڤــ : پێشەوا شێخ ڕەئووف

بەپێی نوسراوێک کەئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئیداری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە، ئارام شێخ محمد جێگری سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چوار ئۆتۆمبێلی پەرلەمانی لایەو هێشتا نەیگڕاوەتەوە.

لەنوسراوێکدا کە ژمارە ۱٦۳ی ڕۆژی ۲۸ی ئابی ۲۰۱۸ی لەسەرەو ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئیداری ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، ئەحمەد حوسێن جاف بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای دەستبەسەراگرتنی چوار ئۆتۆمبێل دەکات کە لەساڵی ۲۰۱٤ەوە لای ئارام شێخ محمدە، بەڵام لەدوای کۆتایی هاتنی خولی پەرلەمانتارییەکەی هێشتا ئۆتۆمبێلەکانی نەگێڕاوەتەوە.

لەنوسراوەکەدا ناو و جۆرو ڕەنگ و ژمارەی تابلۆو ژمارەی شاصی ئۆتۆمبێڵەکان خراوەتەڕوو، کە سیان لەئۆتۆمبێلەکان لەجۆری لاندکرۆزەرو دانەیەکیشیان لەجۆری فۆردە.

ئارام شێخ محمد لەپشکی بزوتنەوەی گۆڕان بۆماوەی چوارساڵ جێگری  سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.


‌‌‌
10/16/2018 10:54:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ