هەواڵ

ناڕەزایەتیی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکیی ددان سێ ڕۆژە بەردەوامە


بزاڤــ:

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بۆ سێهەم ڕۆژ لەسەریەک خۆپیشاندانی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی ددان درێژەی هەبوو.

لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، خوێندکاران شەقامی سەرەکی بەردەم کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانیان داخست.

نوێنەری خوێندکارەکان ڕاگەیاند، داواکاریی سەرەکیان بریتییە لە دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی ددان، کە ژمارەیان لە نێوان ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ دەرچوودایە دانەمەزراون.

وتیشی، داواکارییەکانی تریان پەیوەندی بە دابینکردنی پێداویستیی خوێندن و داخستنی ئەو کۆلێژەی دادنەوە هەیە کە لە زانکۆیەکی ئەهلیی کراوەتەوە.

خوێندکارێکی تری بەشداربووی خۆپیشاندانەکە ڕایگەیاند، جگەلەوەی بە پارەی خۆیان کەرەستەی خوێندن دەکڕن، بەشێکیان لە کاتی وانەکان بە پێوە دەوەستن، لەبەرئەوەی کورسی پێویست بۆ دانیشتن نییە.

هەروەها بە وتەی خوێندکارێکی تر، لە کاتی پشکنینی نەخۆش و ڕاهێنانەکاندا، خوێندکاران لە بری دەستکێش عەلاگە دەکەنە دەستیان.


‌‌‌
10/16/2018 12:31:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ