هەواڵ

یه‌كێتی: هه‌ندێك هه‌ن به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت بارودۆخی كه‌ركوك تێكبده‌ن


بزاڤـــ:

مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كه‌ركوك راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "هه‌ندێك په‌یج به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت بارودۆخی شار تێكبده‌ن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست". 

مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌و هێزانه‌ی له‌ گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی شاره‌كه‌ بڵاوبونه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "ئاماده‌كاریه‌ بۆ پلانێكی ئه‌منی له‌ ساڵیادی 16ی ئۆكتوبه‌ردا، چونكه‌ ئه‌و هێزانه‌ زانیاریان هه‌یه‌، كه‌ ده‌ستێك هه‌یه‌ ده‌یه‌وێت له‌ 16ی ئۆكتوبه‌ردا بارودوخی كه‌ركوك تێكبدات، بۆیه‌ له‌ئێستاوه‌ پلانی ئه‌منی بۆ رێگریكردن له‌و ده‌سته‌ چۆته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، ساڵێك به‌سه‌ر روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌ عیراقییه‌كان بۆ كه‌ركوك تێده‌په‌ڕێت و له‌ئێستاشدا گفتوگۆكان چڕكراونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكی نوێی كورد بۆ شاره‌كه‌.


‌‌‌
10/15/2018 12:48:37 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ