هەواڵ

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خێمە هەڵدەدەن


بزاڤــ:

فێرخوازە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دژی دانەمەزراندیان خێمە هەڵدەدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، فێرخوازە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەولێر خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داویان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کارێکی جدی بکات بۆ دامەزراندنیان.

بە وتەی فێرخوازەکان کە دەرچووانی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ن، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوی تایبەت بە دامەزراندنیانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەن هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە.

هاوکات داوا دەکەن کە حکومەتی هەرێم هاوشێوەی یەکەمەکانی ساڵانی رابردوو دایانبمەزرێنێت، چونکە ئێستا بارودۆخ باشتربووە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، تا ئەنجومەنی وەزیران وەڵامێکی دڵنیاکەرەوەیان دەداتێ لە بەردەم ئەنجومەندا خێمە هەڵدەدەن و بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایی.


‌‌‌
10/15/2018 12:45:06 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ