هەواڵ

خوێندنی باڵا: خوێندکاران دەتوانن بە ئۆنلاین فۆرمی سکاڵا پڕبکەنەوە


بزاڤـــ:
عەباس ئەکرەم وتەبێژی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند،ھەموو ئەو خوێندکارانەی کێشەیان ھەیە دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین فۆرمی سکاڵا پڕ بکەنەوە و پێویست ناکات سەردانی زانکۆکان بکەن.

 عەباس ئەکرەم رایگەیاند،ھەمووئەوانەی ناوییان نەگەڕاوەتەوە یان بە ھەڵە فۆرمییان پرکردوەتەوە، ئەوانەشی کە نمرەکانیان نزمە و ئەو شوێنانەی کەداوایان کردوە بۆیان نەھاتوەتەوە، ھەروەک ئەو خوێندکارانەشی کە داواکارییەکان لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکەدا نەناردوە دەتوانن  بە شێوە ئەلیکترۆنی سکاڵاکانیان بگەیەننە وەزارەتی خوێندنی باڵا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ کارئاسانکارییکردن دەرچووان دەتوانن بە شێوازی ئەلیکترۆنی فرۆمی سکاڵا پێشکەش بکەن.
روونیشیکردەوە، رۆژی چوارشەممەی داھاتوو(١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) فۆرمی سکاڵا بە شێوەی ئۆنلاین کارا دەکرێت.

ئەوەشی خستەروو، بەھەمان پسۆرد و یوزەر نەیمی خۆیان دەتوانن فۆرمی سکاڵا پربکەنەوە لە ڕێگەی وێبسایتی ڕێگەی زانکۆ، ئیتر پێویست ناکات سەردانی زانکۆکان بکەن.
ئەمرۆ لە شارەکانی ھەولێر و دھۆک وسلێمانی گردبوونەوەی نارەزاییان خوێندکاران بە ڕێوەچوو.


‌‌‌
10/14/2018 12:22:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ